Back to all posts

زندگی کارگران کورد مهاجر

اکتبر 5, 2019 / توسط admin / در / دیدگاه‌ها برای زندگی کارگران کورد مهاجر بسته هستند

پەرتووکی کرێکارانی کورد لە تاران

پەرتووکی کرێکارانی کورد لە تاران
ئەو توێژینەوەیەی ئێستا سەبارەت بە لێکۆلینەوە و تاوتوێکردنی ژیان و شێوە ژینی کرێکارانی کورد و بوونی ئەو ڕێژە زۆرەی کرێکارانی کورد لە بازار ڕۆژەکانی شاری تارانە. هەروەها دەپرژێتە سەر بارودۆخ و ئارێشەکانی ئەوان کە لەو بازار ڕۆژانەدا بەرەوڕوویان دەبنەوە. شێوازی ئەو لێکۆڵینەوەیە چلۆنایەتییە و شێوەی توێژینەوەی تۆکمە یا تایبەتییە. یەکەی لێکدانەوەی ئەو توێژینەوەیە بازار ڕۆژی جەلال ئالی ئەحمەدی شاری تارانە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا کەلک لە هەموو ئامرازەکانی توێژینەوەی چلۆنایەتی و بە تایبەت شێوازی تۆکمە یا تایبەتی، بۆ وێنە وتووێژی تێروتەسەل لە تەک ٢٢ کەس لە کرێکارانی ئەو بازارە، هەروەها، ١١ وتووێژی چروپری دیکەش لە تەک کرێکارانی کوردی دوکانەکانی میوە و تەڕەکالی ناوشاری تاران، کرێکارێکی خانووبەرە، خاوەن هۆدەکان، کریارانی کورد و کریارە نا کوردەکان کراوە. هەروەها لە کەرەسەگەل و هەموو چەشنەکانی دیتن، بەڵگەنامەکان، فیلم و وێنەش کەلک وەرگیراوە. ئاکامەکانی توێژینەوەکە دەریدەخات کە هۆکارگەلی کۆچی بەرینی کرێکارانی کورد بۆ دەرەوەی کوردستان و بە تایبەتی شاری تاران، بریتیین لە بارودۆخی نالەباری ئابوری کوردستان، بریارە هەڵاوردخوازەکانی دەسەلاتی ناوەندی لە هەمبەر کوردستان، گەشەنەسەندوویی ئابوری کوردستان، بێکاری لە ڕێژەنەهاتوو و نەبوونی کار بە ڕێژەی پێویست لە کوردستان و…. هەروەها هۆکاری سەرەکی بوونی ئەو کرێکارانە لەو بازار ڕۆژانە بۆ ڕایەل و تۆری کۆمەلایەتی بەربڵاوی ئەو کرێکارە کوردانە دەگەرێتەوە. هەوەها دەرەنجامی لێکۆلینەوەکە ئەوە پێشان دەدات کە کرێکارە کوردانە لە هەلومەرجێکی زۆر نەگونجاو و نەشیاو دان و کەمترین ئاستی پێداویستی و خۆش بژێویان هەیە و لە بواری ناخی و دەرونییەوە ئارێشەگەلێکی زۆریان هەیە. بارۆدۆخێکی زۆر ناخۆش و نەگونجاویان هەیە، بۆ وێنە کاتژمێرگەلی زۆری کار، داهاتی کەم، نەبوونی بیمە، نەبوونی گرێبەستی فەرمی، نەبوونی هیچ پالپشتییەکی فەرمی، نەبوونی کاتی ڕابواردن، نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەکان، دوری لە بنەمالە، گیرۆدەبوون بە کێشە و خەسارە کۆمەلایەتییەکان، نادیاربوونی دواڕۆژێکی ڕوو، هیوا بە ژیان بوونێکی لاواز، دڵخۆشبوون نەبوون بە کار و…. سەرەرای هەموو ئەوانەش هەموو رۆژانە لە بەردەم دورەپەرێزیی و تەریکی کۆمەلایەتی، وەلانان و شکاندنەوە لە لایەن هاوولاتیانی تارانین. لەوە زیاتر ئاکامی تویژینەوەکە دەرخەری ئەوەیە کە تۆری کۆمەلایەتی کوردەکان و پشتیوانی و چاودێری بەردەوامی ئەوان بۆتە هۆکاری ئەوەی، کە کرێکارەکانی بازار ڕۆژەکان کەمتر تووشی خەسارە کۆمەلایەتییەکان بێن و ڕێژەی تووشبوونی ئەوان بەو دیاردانە لە چاو کرێکارە کؤچبەرەکانی شاری تاران شیاوی پێک گرتن و هەلسەنگاندن نەبێت.
هێمن ئەمینی

بازگشت به مطالب